مەلەی کردووە
لە ژاڵەناو گەشتیارێک خنکا
964+
پێشەوا محەمەد
کەمێک بەرلەئێستا هاوڵاتییەکی گەشتیار لە سەیرانگاى ژاڵەناو لە قەزای دەربەندیخان خنکا و بەرگریی شارستانیش دەڵێت، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەو هاوڵاتییە بە نەتەوە عەرەبە و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بۆ گەشت چوونەتە ئەو سنوورە و لەگەڵ ئەوەی شارەزای ئاوەکە نەبووە، چووە بۆ مەلەکردن و دواتر خنکاوە.
کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، هێشتا تەرمی کەسە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە و بە بڕیاری قایمقام ئاوی سیروان گیراوەتەوە بۆ کەمبوونەوەی و زوو دۆزینەوەی تەرمەکەی.
وتیشی، “هێشتا زانیاریی وردمان لەسەر تەمەن و باری خێزانیی کەسە خنکاوەکە نییە و تیممان لەوێیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە”.
نوێکراوەتەوە
پەیامنێری خانەقینی 964 زانیاریی ئەوەی راگەیاند ئەو کەسەی خنکاوە بە نەتەوە کوردە و خەڵکی خانەقینە، 964 پەیوەندی بە کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخانەوە کردەوە و ئەویش وتی، “راستە ئەو کەسەی خنکاوە خەڵکی خانەقینە و کوردە و ئەوکاتە وا بە ئێمە وترابوو بە نەتەوە عەرەب بێت”.