پشتڕاستکردنەوە

ئاگر لە باخەکەى ماڵى پێشڕەوى دزەیى کەوتووەتەوە؟

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

لەسەر دەنگۆى ئاگرکەوتنەوە لە باخەکەى ماڵى پێشڕەو دزەیى، 964 قسەى لەگەڵ هێڵى گەرمى بەرگرى شارستانى هەولێر کرد، ئەوان وتیان”ئاگر لە باخەکە نەکەوتووەتەوە، پوش و پەڵاش بووە سووتاوە و کۆنتڕۆڵکراوە”.

دەنگۆکە لە سۆشیال میدیا بەو شێوەیە بوو، ئاگر لە خانوو و باخى پێشڕەو دزەیى کەوتووەتەوە، بەڵام هەر زوو پەیامنێرى 964 پەیوەندى بە هێڵى گەرمى بەرگرى شارستانى هەولێر 115ـەوە کرد، ئەوان ئاشکرایان کرد کە نە باخەکە و نە خانووەکە ئاگرى نەگرتووە، ئەوەى هەبووە ئاگر لە پوش و پەڵاشى دەوروبەرى باخەکە کەوتووەتەوە و بە زوویى کۆنتڕۆڵکراوە.

شەوى 16.1.2024، بە مووشەک لەلایەن ئێرانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى پێشڕەو دزەیى، سەرمایەدارى هەرێمى کوردستان، لە هێرشەکەدا خۆیى و ژیناى کچى و سەرمایەدارێکى هاوڕێى و دایەنى ژیناى کچى، گیانیان بەخت کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر کوشتنى منداڵەکەى پێشڕەو دزەیى وەزیرى دەرەوەى هۆ...

لەسەر کوشتنى منداڵەکەى پێشڕەو دزەیى وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا بانگێشتى باڵیۆزى ئێرانى کرد