دیمەنێکی بەهاری دەڤەری مەرگە لە قەزای دوکان – وێنە؛ فەرمانگەی میدیای و زانیاری هەرێم
خۆرەکە بەتینتر دەبێت و گەرما خۆی دەنوێنێت
بارانبارین لە کوێستانەکان بەردەوام دەبێت بەڵام بەتەمای جەوی فێنک مەبن
شۆڕش قادری
بارانبارین لە کوێستانەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام ئیدی بەتەمای جەوی فێنک مەبن و گەرماکە وردە وردە دەگات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 23.5.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێنیش پەڵە هەور دەبینرێت، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی دیکە بەرزتردەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەن هەیە لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری هەرێم، هاوکات جەوەکە گەرمتر دەبێ و پلەی گەرما نزیکەی سێ پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان 36 پلە تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی