لە ژووری هەواڵەوە
ئه‌مڕۆ گه‌رمیان ئاگرى لێ باریوه و حاجییەکانیش دەتوانن لە کوردستان قوربانی بکەن
+964
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ گه‌رمیان به‌و گه‌رمییه‌ى خۆییه‌وه له‌ناو ئاگردا ژیاوه و ته‌نیا له ماوه‌ى حه‌وت كاتژمێردا شه‌ش ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
دۆخى خراپى دارایى و بەرزبوونهوهى نرخى گۆشت، وای له یەکێتى زانایانى ئاینى كرد، به فه‌رمى داواى له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ئێستا به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له وڵاتى سعودیه‌ن، له‌و وڵاته قوربانى نه‌كه‌ن و قوربیانییهكانیان بهێننه ناو هه‌رێمی كوردستان.
كه‌ركوك له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه‌سانى تووشبوو به ماده‌ى هۆشبه‌ر تووند‌و تۆڵ ده‌كاته‌وه و ده‌یانخاته‌وه سه‌ر رێچكه‌ى ژیانى جارانیان.