دیناری عێراقی. وینە :964
بۆ مانگی چوار
ئەمڕۆ موچەی هێزە ئەمنیەکان دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هێزە ئەمنیەکانی بڵاوکردەوە .
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024 موچەی مانگی چواری هێزەکانی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، کەمێک لەمەوبەر 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی مانگی چواری هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بە پێی لیستەکە ئەمڕۆ 10.6 موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش ، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتیەکان و پاسەوانی وەزارەتی ناوخۆ/سلیمانی دەبەش دەکرێت.
سبەینێ سێشەممە 11.6 موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی یەکەی 70، هێزەکانی یەکەی 80 موچە وەردەگرن.