تەنیا تەماتە خۆی جیڕکردووەتەوە و دانابەزێ
کرانەوەی مەرزەکانی کوردستان هەرزانی خستە وڵات
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کرانەوەی مەرزەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران، هەرزانی خستە وڵات، بەڵام تەماتە سوورە خۆی جیڕکردووەتەوە و بە هیچ شتێک دانابەزێ.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، “دوای کرانەوەی مەرزەکان، لە رۆژی شەممەوە نرخی هەموو بەرهەمە کشتوكاڵییەکان دابەزیوە، جگە لە تەماتە، ئەویش لەبەر ئەوەی هاوردەکردنی لە ئێرانەوە قەدەغەیە و نایەت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی کیلۆیەک پیاز لە عەلوە بۆ نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەوە بەڵام ئێستا بە 300 بۆ 350 دینارە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری