شۆرتی دروستکردووە

“مارێکی گەورە” کارەبای بەشێک لە قەزای چۆمانی بڕی

964+

ژووری هەواڵ

شەوی رابردوو لە ناحیەی گەڵاڵەی قەزای چۆمان، “مارێکی گەورە” بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای بەشێک لە هاوڵاتیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران، بەهۆی سەرکەوتنی “مارێکی گەورە” بەسەر ستونێکی کارەبای گەڕەکی باخەلان، شۆرتێکی گەورە دروستبووە و کارەبای گەڕەکەکە بەتەواوەتی پچڕاوە.

کارەبای سۆران دەڵێت، شۆرتی کارەبا بووەتە هۆی تەقاندنی فنجانی ستونەکە و “تیمەکانمان لە چاکردنەوەی کارەبای گەلالە هەر لە هەمان کاتدا هەڵسان بە گۆرێنی فنجانەکە و گەراندنەوەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان”.

ناحیەی گەڵاڵە سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمانە لە ئیدارەی سۆران و له نۆ گوند پێکهاتووه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکەی دوو هەزار که‌سن‌.

84 کارمەندی کارەبای سۆران گرێبەستەکەیان نوێ کرایەوە

84 کارمەندی کارەبای سۆران گرێبەستەکەیان نوێ کرایەوە