خێزانداره و خاوه‌نى 4 منداڵه
964 زانیاری نوێ له‌سه‌ر ته‌رمه دۆزراوه‌كه‌ى زێی گه‌وره ئاشكرا ده‌كات
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
ئه‌و ته‌رمه‌ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له زێى گه‌وره دۆزرایه‌وه، ئێستا له پزیشكى دادى هه‌ولێره، برایه‌كی ده‌ڵێت: ماوه‌ى زیاتر له 10 رۆژه بێسه‌روشوێنه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له برایه‌كى ئه‌و كه‌سه خنكاوه وه‌ریگرتووه، براكه‌یان پێشمه‌رگه‌یه و خێزاندرایشه، خاوه‌نى چوار منداڵه.
ئه‌و حه‌زى نه‌كرد ناوى بهێندرێت، دووپاتیكرده‌وه كه براكه‌ى كێشه‌و گرفتى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه.
وتیشی “خه‌ڵكى گوندى گهزهكانن له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن