80 دۆلاری تێپەڕاند
ئەم هەینییە نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت رووی لە بەرزبووەنەوە کرد و جارێکی دیکە سەرو 80 دۆلاری تۆمار کرد، بەڵام بەهۆی خواستەکان بۆ زیاتر خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا هێشتا ناوەندە جیهانییەکان دەڵێن، بازاڕی نەوت بەرەو زەرەرمەندی دەڕوات.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 19 سه‌نت به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 80 دۆلار و 6 سەنت، نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 23 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشته 75 دۆلار و 78 سەنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.