چەند رۆژ پشووە؟
16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه
964+
ژووری هه‌واڵ
دادگای باڵا له سعودیه رایگه‌یاند، رۆژی 16.6.2024 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانە.
دادگای باڵای ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگەیاند، سبەی هەینی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجەی ئەمساڵی (ساڵی 1445ی کۆچی)ـیە، به‌رامبه‌ر به 7.6.2024.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، وەستان لە عەرەفات رۆژی شەممە 9ی زولحیجه دەبێت، کە هاوتایە لەگەڵ 15ی حوزەیران و یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیش یەکشەممە 16.6 دەبێت.
جه‌ژنی قوربان جەژنێکی تایبەت بە موسڵمانانە، لە چوار رۆژ پێک دێت، کە رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها موسڵمانان دوای نوێژی بەیانیی جەژن، ئاژه‌ڵی وه‌ك مه‌ڕ و بزن و مانگا ده‌كه‌ن به قوربانی، هاوكات پشووی فه‌رمیش ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستانیش له 16ی ئه‌م مانگه‌وە بەبۆنەوە جه‌ژنەوە، چوار رۆژ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.