کەرکوک
پۆلیسێک گیانی لە دەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پیکابێک لە شەقامی سەرەکیی نێوان کەرکوک و بەغدا و بە دیاریکراوی لە نزیک ناحیەی تازە، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا و دووی کەسی دیکەش بریندار بوون.
رێپێدراوی پۆلیس ئەحمەد عەلی لە دەوریەی چاودێری شەقامەکان لە پۆلیسی فریاکەوتن بە 964ـی وت، بەهۆی خێرا لێخورێنی ئۆتۆمبێلە پیکابەکە لە دەستی وەری دەگریت و لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەدات، دواتر وەردەگەڕێت، بەم هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، کە تەمەنی 44 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تازەیە و پیشەی پۆلیسی پاسەوانی دامودەزگا حکومییەکانی کەرکووکە.
وتیشی، هەر لە رووداوەکە دوو کەسی دیکەش بریندار بوو، ئێستا تەرمەکە و هەردوو بریندارەکەا رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک کران.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا