له ده‌روازه‌كه‌ى داندراوه
له‌مه‌ودوا چوارقوڕنه به‌م تاوه‌ره بناسنه‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
شاره‌وانی چوارقورِنه، ده‌روازه‌ى ناحیه‌كه‌ى به تاوه‌رێك رازاندووه‌ته‌وه و له چواردهورهشی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌ى بۆ زیاد كردوون.
تاوه‌ره‌كه ناوى Clock tower ـه‌و بەرزییه‌كه‌ی 26 مه‌تر و بە مادەی جۆرى GRC رووپۆشكراوه و له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ى كاتژمێرێكی به تیرەی 180 سانتیمه‌تره لێ جێگیركراوه.
له ده‌ورى تاوه‌ره‌كه، پشتێنەیهكی سەوزایی بە بەكارهێنانی چەندین جۆری داری جیاواز و نافورەیهكیش دروستكراوه و رێرەوی هاتووچۆش له دەوریدا به‌دیده‌كرێت.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژەی جوانكاری و رێكخستنی دەروازەی شاریان جێبەجێ كردووە، كه ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه خه‌ریكن.
وتیشی “پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ستافێكی هونه‌رى شاره‌وانییه‌كانى راپه‌ڕین جێبه‌جێ كراوه، یه‌كه‌مجاریشه تاوه‌رێكی له‌مشێوه‌یه له ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه دابندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕى 253 ملیۆن دینار بۆ رێكخستنى جوانكارییهكانى ده‌روازه‌كه دابینكراوه و به‌شێوه‌ى قۆناغ به قۆناغ پاره‌كه دراوه.