کاتی کۆبوونەوەشیان ئاشکرا کراوە
ئەمریکا و ئێران دانوستانەکانی داهاتویان هەر لە سویسڕا درێژە پێدەدەن
فەرهاد حەسەن
کەناڵی (العربیه) لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، کە خولی داهاتوی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له رۆژانی 28 و 29ی ئه‌م مانگه له شاری بورگنستۆکی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌ناڵەکە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، دانوستاندنەکانی داهاتوی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تەکنیکی و لەسەر ئاستی پسپۆڕان دەبێت و ناوبژیوانان ئامادەبن.
له خولی نوێی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران جگە لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز، ناکۆکی لەسەر بڕگەکانی دیکەی رێکەوتنی چوارچێوەی ئاگربەست، لەوانە هاندانی دارایی بۆ ئێران، پشکنینی ئەتۆمی و شەڕی ئیسرائیل لە لوبنان، ماوەتەوە.
لە ڕێکەوتنەکەدا هاتوە، دانوستانەکان لە ماوەی 60 رۆژدا بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوە لەسەر ئاڵۆزترین پرسەکان لەوانەش بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجام دەدرێت.
دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی دانوستانه ته‌كنیكییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له سویسرا كه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو، كازم غه‌ریب ئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێكهێنانی چوار گروپی كاری تایبه‌تمه‌ندی راگه‌یاند كه بابه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان، كاروباری ئه‌تۆمی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و چاودێری و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان پێكده‌هێنن.
ئاشكرایكردبوو، کە میكانیزمێك بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌لامه‌تی كه‌شتیه‌كان له گه‌رووی هورمز و دامه‌زراندنی یه‌كه‌یه‌كی پێشگیری له ململانێكان له لوبنان، به به‌شداریی پاكستان و قه‌ته‌ر، په‌سه‌ند كراوه.