بۆ چوار پرۆژە

وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەتوانن لە دهۆک وەبەرهێنان بکەن

964+

توانا نەقی

چوار پرۆژەی وەبەرهێنان ئامادەیە لە سنووری دهۆک بۆ هەر وەبەرهێنەرێك کە خوازیاری کاری وەبەرهێنانە، ئەمە بە نوسراوێکی فەرمی بڵاوکراوەتەوە لە لایەن وەبەرهێنانی گەرمیانەوە و ئاراستە وەبەرهێنەرەکانی ئەو سنوورە کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەبەرهێنانی گەرمیان نوسراوێکی بە ژمارە 795و لە رێکەوتی 4.6.2024 بڵاوکردووەتەوە، تیادا بانگەواز بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەکات ئەگەر خوازیارن با بچن لە دهۆک کاری وەبەرهێنان بکەن.

دەشڵێت، پرۆژەکان پێکهاتوون لە مۆڵی هاوچەرخ، پارکی شێخانی گەشتیاری، کلینکی نۆژداری و باڵەخانەی نێشتەجێبوونی ستوونی. هەرچوار پرۆژەکە دەکەونە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەو چوار پرۆژەیە رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەیە و زەویشی بۆ تەرخان کراوە، بۆیە هەر وەبەرهێنەرێك خوازیاری وەرگرتنی ئەو پرۆژانەی هەیە بەزوترین کات سەردانی وەبەرهێنانی دهۆك بکات.

وەبەرهێنانی  گەرمیان كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە

وەبەرهێنانی گەرمیان كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە

وەبەرهێنانی گەرمیان: ئەو پڕۆژانەی زەویان بۆ تەرخانکرا...

وەبەرهێنانی گەرمیان: ئەو پڕۆژانەی زەویان بۆ تەرخانکراوە 25 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنن