زیانی گیانی نەبووە
ئاگرەکەی بازاڕی رەشی دهۆک زیانی مادی بۆ چەند کاسبکارێک هەبوو
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئاگرەکەی بازاڕی رەشی دهۆک زیانی مادی بەچەند کاسبکارێک گەیاندووە و هیچ زیانی گیانی نەبووە.
بەشێک لە کاسبکارەکان کە لەو بازاڕە کاردەکەن بۆ 964 قسەیان کردووە و دەڵێن، ئاگرەکە لە پوش پەڵاشی تەنیشت بازاڕەکە کەوتەوە هەرزوو تەشەنەی کردوو گەشتووەتە بازاڕەکەی ئەوان.
وتیشی، بەشێکیان ئەو مۆبایل و کەرەستانەی کە فرۆشتوویانە رزگاریان کردووە و دوو کەسیش کە لە نان خواردن بوون تەواوی کەلوپەلەکانیان سووتاوە.
ئاگرەکە دوای ئەوەی چەند مێزو شوێنێکی بازاڕەکەی سووتان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کۆنترۆڵ کرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی