دوو لە هەولێر و چوار لە کەرکووک بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگگێڕانی هانده‌رانی وه‌رزشی له هه‌ولێر، به هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه له ناحیه‌ی رزگار دوو كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌مشه‌و “پێنجشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م، به تۆڕی964ی وت “له ناحیه‌ی رزگاری دوو كه‌س، كه گه‌نجێك و مێرمنداڵێكن، به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، هه‌ر به هۆی ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه، له كه‌ركوك چوار كه‌س و له كفرییش كه‌سێك، به ته‌قه‌ی خۆشی برینداربوون.
ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بۆنه‌یه‌وه له زۆرێك له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌قه‌ی خۆشیی كرا و هه‌روه‌ها یارییه ئاگرینه‌كانیش ته‌قێندران.