بۆ رێگاوبان

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە دەرزەنێک پڕۆژەى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە دەرزەنێک پڕۆژەى رێگاوبانى راگەیاند، وەک دەڵێت، رەزامەندى کۆتایى دراوە، هەروەها ئەو پڕۆژانەشى ئاشکراکرد کە کارکردن تێیاندا وەستاوە.

کاوە عەلى، لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، لەبارەى پڕۆژە نوێکان وەڵامى هاوڵاتیانى داوەتەوە و نوسیویەتى،”رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەنجامدانى چەند پڕۆژەیەکى نوێ بۆ قیرتاوکردن و کۆنکرێتى ژمارەیەک رێگا و شەقام دراوە و چاوەڕێى گەڕانەوەى رەزامەندى کۆتایین”.

پڕۆژەکان ئەمانەن:

1. رێگاسازی گەڕەکی باخی میر و مۆردانە و تەنیشت باڵامبۆ.

2. رێگاسازی چەند کۆڵان و شەقامێک لە بیارە.

3. رێگاسازی چەند کۆڵانێک لە تەوێڵە.

4. کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک لە بەمۆ.

5. رێگاسازی شەقامی سەرەکی بامۆک.

6. قۆناغی دووەمی داڵانی لە خورماڵ

7. رێگاسازی گەڕەکی سەرا بەرامبەر پاسپۆرت .

8. رێگاسازی گەڕەکی کانیە قوڵکە (مزگەوتی ئیمام عەلی + چەند کۆڵانێک بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی).

9. رێگاسازی گەڕەکی ماردین .

10. گەڕەکی ئازادی لە سیروان قۆناغی یەکەم.

11. ررێگاسازی بەشێکی تر لە ئەندازیاران.

12. رێگاسازی و ئاوەڕۆ بۆ چەند کۆڵانێک لە هەڵەبجە.

هەر لە وەڵامى هاوڵاتیاندا، جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە ناوى ئەو پڕۆژانەى ئاشکراکرد کە وەستاون کاریان تێدا ناکرێت.

بە وتەى کاوە عەلى، ئەو پڕۆژە وەستاوانەی کە لەسەر بودجەی نەوت ساڵی 2012 بوون و تائێستا وەستاون و بەشێکی تەواو نەبوون ، لە 29.4.2024، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە کە بودجەکەیان بچێتە سەر بودجەی وەبەرھێنان و 28.5.2024 وەزارەتی پلاندانان نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتەکانی ( شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و پەروەردە کردووە) کە 14 پڕۆژەن.

پڕۆژە تەواو نەکراوەکان ئەمانەن:

1. خزمەتگوزاری گەڕەکی سەرا بەشێک لە شەهیدان لە هەڵەبجە.

2. گەڕەکی فەرمانبەران لە خورماڵ.

3. گەڕەکی دەروازە لە هەڵەبجە .

4. چەند باخچەیەک و شۆستەی ناوبازاڕ لە سیروان.

5. ئاوەڕۆی سندوقی لە هەڵەبجە .

6. کۆنکرێت کردنی شەقامەکانی تەوێڵە .

7. بینای قائمقامیەت + بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.

8. قیرتاوکردنی چەند رێگایەکی گەشتیاری (رێگای گوڵان و باوەکۆچەک و کانی زڕگوێز و سەرگەت هانەی دن گوڵپ.

9. دروستکردنی دوو قوتابخانە لە یەک شەهیدەکان و کیمیاباران.

10. دروستکردنی دوو قوتابخانە لە جێگەی قوتابخانەی بەمۆ و بینای ئامادەیی کشتوکاڵ.

11. ئاوەڕۆی گەڕەکی داڵانی و قەڵا نۆژەنکردنەوەی گەڕاو و دابینکردنی پێداویستی وەرزشی و یاری مناڵان بۆ پارکی گشتی.

12. بینای پەیمانگای هونەرەجوانەكان.

13. رێگای خەرپانی سەید سەلام.

14. دروستکردنی تۆڕی ئاو تانکی بۆ چەند گوندێکی بیارە و خورماڵ .

کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروبارى مینی هەڵەبجە چی...

کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروبارى مینی هەڵەبجە چی بەسەرهات؟