ئەگەر موچە هات بایۆمەتری رادەگرن؟
بانکی باواجی کۆیە کاتی بۆ یەکەمەکان دیاری کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی باواجی لە کۆیە سێ کاتی بۆ پشکنینی بایۆمەتری یەکەمەکانی زانکۆ دیاری کرد و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، “هەر رۆژێک موچە دابەشکردن هەبوو پشکنینەکە ناکەن”.
دەرچووانی زانکۆی کۆیە دەبێت لە کۆیە و لە بانکی باواجی خۆیان تۆمار بکەن
بانکی باواجی کۆیە، ئاگاداری سەرجەم دەرچوانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی کۆیە دەکاتەوە، کە بەم شێوەیەی خوارەوە سەردانی بانکەکەیان بکەن، ئەوە بە مەبەستی پشکنین و ناو تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری؛
1 – دەرچووانی (2017 – 2018) و (2018 – 2019) لە بەرواری 2 تا 6.6.2024 سەردان بکەن.
2 ـ دەرچووانی (2019 – 2020) و (2020 – 2021) لە بەرواری 9 تا 13.6.2024 سەردان بکەن.
3 ـ دەرچووانی (2021 – 2022) و (2022 – 2023 ) لە بەرواری 16 تا 20.6.2024 سەردان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024، بەڕێوەبەری بانکی باواجی کۆیە، لوقمان نەریمان رایگەیاند، “هەر خوێندکارێک لە کاتی خۆی سەردانی نەکردین دەبێت بە( متفرقە) موتەفەریقەش لە دوای 23.6.2024 تۆمار دەکرێن”.
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەی یەکلاکردەوە، ” کە لە کاتی دابەشکردنی موچە، تۆمارکردنی بایۆمەتری رادەگەرن تا دابەشکردنی موچە تەواو دەبێت، واتە گۆڕانکاری بەسەر بەروارەکان دادێت، و لە پەیجی بانکی باواجی گۆڕانکارییەکان بڵاودەکەنەوە”.