وەزارەتى شارەوانى وادەڵێت

دەبێت لە ماوەى 5 رۆژدا زانیارى لە بارەى فەرمانبەرانى گرێبەست کۆبکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی ئاگادار دەکاتەوە، لەماوەى پێنج رۆژدا زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ رەوانە بکەن.

بەپێی نووسراێکی وەزارەتی شارەوانی، کە بۆسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، داوا کراوە بەپەلە زانیاری لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ بنێرن.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، نوسراوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی راژەی فەرمانبەرانی گرێبەستە، کە دەبێت زانیارى تەواوەتى بنێردرێت لە بارەى بڕوانامە و بێ بڕوانامەیى و ماوەى کارکردنیان.

ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەت 30 هەزار و 672 فەرمانبەرە، کە بەشی زۆریان لە وەزارەتی شارەوانین.

گرێبەستی 322 کارمەندى تەندروستى نوێکرایەوە

گرێبەستی 322 کارمەندى تەندروستى نوێکرایەوە