لەسەر زێدەڕۆیی

دوکاندارانی بازاڕی خورماتوو سزادران

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شارەوانی دوزخورماتوو ژمارەیەک دوکانی قەزاکەی، بەهۆی زیدەڕۆییەوە سزاداوە دەشڵێن دووبارە بێتەوە سزاکەی زیاترە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شارەوانی قەزاکە نزیکەی 30 دوکانی سزادا، چونکە کەلو پەلی دوکانەکانیان تا قەراخی شەقامەکە هێنابوو، هەر دوکاندارێک پسولەیەکی وەرگرتووە کە بڕی سەد هەزار سزای لەسەر بووە”.

عاسی حەمید، شۆفێری تاکسیە، دەڵێت، بازاڕەکە بەهۆی زێدەڕۆیی دوکانەکانەوە وەها تەسک کراوەتەوە، کاتێک سەرنشینێک دەهێننە نێو بازاڕ، رێگە نیە سەیارەکەیان راگرن تا سەرنشینەکە داببەزێت”.

رزگار عەبدوڵا، دوکاندارێکی بازاڕەکە بە 964ی وت، “سەرەڕای بچوکی دوکانەکانیان، ساڵانەکرێیەکی زۆر دەدەن بە خاوەن دوکانەکە، لە ناچاریدا کەل و پەل لە پێش دوکانەکانیان دادەنێن بۆیە نیگەرانن لە سزاکانی شارەوانی”.

مەرعی رەشید بەیاتی، بەڕێوەبەری شارەوانی خورماتوو بە 964ـی وت، “ بەشێک لە دوکاندارەکان نیهوەی شەقام و سەر شۆستەکانیان بە کەل و پەل گرتووە و بوونەتە هۆکاری نیگەرانی هاوڵاتیان”.

وتیشی، “ هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، سەرجەم دوکاندارانی بازاڕەکەش ئاگادارکراونەتەوە لەئەگەری دوبارە کردنەوەی دانانی کەل وپەل بۆ سەر شۆستە و شەقامەکان، سزاکە بۆ250-500 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە”.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین