حاسڵاتی کوردستان و دەرودراوسێ
گومان دەکرێت تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە ناوچەی زاب بەکارهێنابێت
+964
ژووری هەواڵ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ئازاد بە ئاژانسی فوراتی راگه‌یاندووه، توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەک تەقەمەنیدا بگرن، کە سوپای تورکیا له ناوچەی زاب و بە تایبەت لە گردی ئامیدیە لە باشووری کوردستان بەکاریان هێناوە، كه بۆنێکی بەهێزیان هەیە و گومان ده‌كرێت چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بن.
ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی ئاژوان کیانی، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و له ئه‌نجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
مەیسوون مەجیدی، هاوڵاتی کورد و چالاکوانی مافی مرۆڤ نزیکەی پێنج مانگە لە سنووری ئیتالیا گیراوە و رەوانەی بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە کراوە، ئه‌ویش ئێستا وەک ناڕەزایەتی لە ناڕوونیی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە.
مەسعوود ئەحمەدی، هاوڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک هەفتە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئه‌حمه‌دی نییه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی حهتڵهی سه‌ر به شاری دیرزوری سوریا، گۆشتیان به‌سه‌ر ماڵه‌كان دابه‌شكردووه، هه‌ر ماڵی كیلۆیه‌ك گۆشتی به‌رخ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه باش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمی هه‌شت هاوڵاتی بۆ شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان گواستراونه‌وه، كه دوێنێ ئێواره له رووداوێكی هاتوچۆ له شاری مێرسین گیانیان له ده‌ست دا.
رووداوه‌كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 كه‌س و برینداربوونی 40 كه‌س.