له‌به‌ر خاترى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری
پێنج رۆژە گەڕەکێک و نیوەی بازاڕی زاخۆ کارەبایان نیە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
به‌هۆى كاركردن له پرۆژەیەکی گەشتیاری، ماوەی پێنج رۆژە نیوه‌ى بازاڕی زاخۆ و گەڕەکێک بێ کارەبان، قایمقامیش ده‌ڵێت، پێویسته خه‌ڵك ته‌حه‌مولیان هه‌بێت.
پڕۆژه‌كه، دروستکردنی قۆناغی دووەمی کۆرنیشەکەی زاخۆیه، به‌هۆیه‌وه بڕیاری گواستنەوەی مۆلیدە ئەهلیەكان دراوه، لەسەر لێواری خابوری زاخۆ بگوازنه‌وه بۆ شوێنێکی دیکە.
ئوسمام عەلی، بەرپرسی لیژنەکانی موەلیدەکان بە 964 وت “داوامان کردبوو شوێنە نوێیەکە ئامادەبکەین ئینجا موەلیدەکان بگوازن، بەڵام پەلەیان کرد و گوێیان لێنه‌گرتین بۆیە ئەمە رویدا”.
سەعید محەمەد، دوکاندارێکی ناو بازاڕە بە 964 وت ” ئەم بێ کارەباییە کاریگەریه‌کی زۆرى کردووتە سەر ئیشوكاری ئێمە داوا دەکەین له‌مه زیاتر بێ كاره‌با نه‌بین”.
لایخۆشییه‌وه، موشیر محەمەد، قایمقامی قەزای ناوه‌ندى زاخۆ بە 964 ـى راگه‌یاند، بابەت بۆ پرۆژەیه‌کی گەشتیاری و خزمەتگوزارییە پێویسته خەڵک کەمێک تەحەمولیان هەبێت.
به‌قسه‌ى عەلی کارەبایی، سەرپەرشتی ئەو مۆلیدانە، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئه‌وه‌یه زوو كاره‌باكه به خه‌ڵك بده‌نه‌وه و ده‌شڵێت “به‌رده‌وام كارى تێداده‌كه‌ن، ناڵێم 100% بەڵام پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن