وه‌ڵامى گرته ڤیدیۆیه‌ك
رانیه ره‌تیده‌كاته‌وه له سنووره‌كه‌یان سه‌وزه به ئاوى زێراب به‌رهه‌م بهێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گرته‌ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیاڵ میدیاكانى رانیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه هێشتا له سنوورى رانیه سه‌وزه به ئاوى زێراب به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
گرته ڤیدیۆیه‌كه چه‌ند چركه‌یه‌كه، له ناو ئۆتۆمبێلێك تۆمار كراوه چه‌ند كێڵكه‌یه‌كی چاندنى سه‌وزه‌ى تێدا ده‌بیندرێت.
كارزان سلێمان، سه‌رۆكى لیژنە ھاوبەشەكانى قائیمقامیەتى قەزاى رانیە، ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت سه‌وزه به ئاوى زێراب بچێندرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاودێری توندیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داناوه.
وتیشی “دوێنی کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری سەرجەم جوتیاران و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین و خۆپاراستن و لیژنە هاوبەشەکان بەرنامەیەکی گشتگیر و تۆکمەمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داناوە”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردوه، بەهیچ شێوەیەکیش رێگەناده‌ن سەوزەی بەر زێراب لە شارەکانی تر هاوردەى رانیه بکرێت بۆ فرۆشتن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئەمساڵ سەرچاوەی ئاوی پاکیان بۆ سەوزەی چێنراوە دابین كردووه و تاوه‌كو مانگى ئابی ئه‌مساڵ ده‌توانن سوودى لێوه‌ربگرن.
ساڵی پار له‌لایه‌ن لێنه‌كانى قایمقامییه‌تى رانییه‌وه، نزیکەی 200 دۆنم سەوزەى به‌ر ئاوى زێراب له‌رێگه‌ى کێڵانه‌وە له‌ناو بران و ئه‌وكات لیژنه‌كه وتى “ئه‌ك سه‌وزه‌یه شیاوی خواردن نەبوو”.