ئەوە تۆ بیت چی دەکەیت؟
پیاوە دەوڵەمەندەکە ئەمڕۆ زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار زەرەری کرد
+964
ژووری هەواڵ
بەیەک جوڵەی ئەمڕۆ سێشەممە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان گۆڕا، یەکێکیان 886 ملیۆن دۆلاری لەدەستداو ئەوەی دیکەیان 6 ملیار دۆلاری دەستکەوت.
ئەمڕۆ هەر پشکێکی کۆمپانیای تێسلا 186 دۆلاری چووە سەر، بەهۆی ئەمەوە ئیلۆن مەسک شەش ملیار دۆلار بۆ سەر سامانەکەی زیادبوو، کۆی سامانەکەی بووە 200.9 ملیار دۆلارو بووە دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی پشکەکان ئەوەیە تێسلاو گەورە کۆمپانیای چینی Baidu رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئۆتۆمێلی کارەبایی تێسلا بچێتە بازارەکانی چین.
ئیڵۆن مەسک بە یەک رۆژ 20 ملیار دۆلاری لەدەستدا
لەبەرامبەردا جێڤ بیزۆس پلەی دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی لەدەستداو بووە سێیەم، چونکە ئەمڕۆ پشکەکانی کۆمپانیای ئامەزۆن بەرێژەی 0.21% بەهاکەیان دابەزی، بەهۆی ئەمەوە سامانەکەی بیزۆس 886 ملیۆن دۆلاری لێبوەوەو لە 200.4 ملیار دۆلاردا جێگیر بوو.
هەر بۆ زانیاری، ئێستا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بێرنارد ئارنۆڵد ملیاردێری فەرەنسی و خاوەنی کۆمپانیای لویس ڤوتۆنە، سامانەکەی شتێک لە 220 ملیار دۆلار زیاترە.