نزیکە بەردی بناغەکەی دابنرێ

دە هەزار کەس لە خانکێ چاویان لە پڕۆژەیەکی ئاوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەی خانکێ دروست دەکرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێش دەڵێت، “بڕیارە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەکە بکرێت و ئەو بڕە پارەیەی بۆی تەرخانکراوە زیاتر لە سێ ملیار دینارە”.

لە ناحیەی خانکێ، ساڵانێکە  دانیشتووان و گوندنشینان و ئاوارەکان گلەیی لە کەمئاوی و نەبوونی ئاو دەکەن، ئەم پڕۆژەیەی ئاوی خواردنەوەش چاوی لەسەرە، گرفت و کێشەکانیان بۆ کەمی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.5.21، زەردەشت شێخ شامۆ بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت، “زۆرینەی ئامادەکارییەکان تەواو بوون، تەنیا هەندێک کار و رێکاری تەکنیکی ماون، لە هەفتەکانی داهاتوودا کارکردن لە پرۆژەکەدا دەستپێدەکات”.

بڕی تەرخانکراو بۆ تێچووی پڕۆژەکە، سێ ملیار دینار زیاترە، پرۆژەکەش دەبێت لە ماوەی 365 رۆژدا تەواو بکرێت، بەقسەی بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ، “دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، رۆژانە دوو هەزار و 400 مەتری چوارگۆشە ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات، هەروەها پێداویستی و گرفتی سەرجەم هاوڵاتیانی ناحیەکە و ئاوارەکان چارەسەردەبێت”.

ناحیەی خانکێ 22 گوند لە خۆدەگرێت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی، زیاتر لە نۆ هەزار و 800 کەسە، کە 60 هەزار کەسیان ئاوارەن، ناحیەکە سەر بە قەزای سێمێلە لە سنووری پارێزگای دهۆک.

کچە خۆبەخشەکان ناحیەی خانکێیان خاوێن کردەوە

کچە خۆبەخشەکان ناحیەی خانکێیان خاوێن کردەوە

تەرمی گەنجێک لە رووباری دیجلە لە خانکێ دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێک لە رووباری دیجلە لە خانکێ دۆزرایەوە