دا-هونگ پاو، بە گرانبەهاترین چا لە جیهاندا دادەنرێت
تا ئێستا نەتخواردووەتەوە
یەک کیلۆ چا بە ملیۆنێک و 200 هەرزار دۆلارە
964+
وریا فەتاح
21ـى ئایارى هەموو ساڵێک رۆژى جیهانى چایە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە رەنگە تائیستا چاى بە کوالێتیمان نەخواردبێتەوە، چونکە نرخەکانیان خەیاڵین و دەوڵەمەندەکان وەک پیشاندانى نیەتپاکى پێشکەشى یەکترى دەکەن.
لەم بابەتەدا سێ جۆرى چا کە نرخى خەیاڵیان هەیە پێتان دەناسێنین:
یەكەم- دا-هونگ پاو، بە گرانبەهاترین چا لە جیهاندا دادەنرێت، نرخی نزیكەی نیو كیلۆی دەگاتە 544,310 دۆلار، و كیلۆیەكیشی ملیۆنێك و200 هەزار دۆلارە، مێژووی ئەم چایە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژگاری ئیمپراتۆریەتی مینگ لە چین، كە لە نێوان 1368 بۆ 1644 حوكمڕانی چینیان كردووە.
ئەو كاتەی ریچارد نیكسۆن، سەرۆكی ئەوسای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ساڵی 1972دا سەردانی چینی كرد، ماو زیدۆنگ، رابەری كۆماری چین، 200 گرامی لەم چایە بە دیاری پێ دا، وەك هێمایەك بۆ ئاشتی و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات- وێرای ئەوەی لە جەنگێكی سارددا بوون.
دا-هونگ پاو، بە زمانی چینی واتای “سوورە رۆبی گەورە” دەگەیەنێت.
بەگوێرەی ئەفسانەیەكی چینی، ئیمپراتۆرێكی سولالەی مینگ، رۆبەكەی خۆی بەخشیوە بۆ ئەوەی بڕێك لەم چایە بەدەستبێنێت، لەپێناو ئەوەی دایكی لە نەخۆشی چاكبێتەوە.
ئێستا لە جیهاندا تەنیا شەش دار ماون كە ئەو جۆرە چایەیان لێ بەرهەم دەهێنرێت.
لە ساڵی 2005دا، لە مەزادێكی بێ وێنەدا، بیست گرام لەم چایە بەنزیكەی سێ دەفتەر دۆلار فرۆشرا.
دووەم- رەنگە پێت سەیر بێت، بەڵام پیسایی پاندا وەك كارلێكەر لە بەرهەمهێنانی چای پاندا، دووەم گران بەهاترین چای جیهان بەكاردەهێنرێت.
خاوەنكارێكی چینی بە ناوی ئان یانشی، ئەم چایەی بە بەكارهێنانی پیسایی پاندا درووستكرد، سەرەتاش پەنجا گرامی بە بڕی سی و پێنج گەڵا لێ فرۆشت.
چای پاندا چەندین سوودی تەندرووستی هەیە، چونكە ناواخنەكەی دژە-ئۆكسێنەرە. نرخی كیلۆیەك لەم چایە دەگاتە 70000 دۆلار.
سێیەم- چای زەرد و زێڕین، چایەكی گرانبەها و دەگمەنە لە كاتی ئامادەكردندا، زێری عەیارە بیست و چواری تێكەڵ دەكرێت.
بە چای ئیمپراتۆرەکانی چین ناسراوە و نرخەکەی نزیکەی 7800 دۆلارە بۆ هەر كیلۆگرامێك.
بە چای دژە پیربوون ناسراوە و لە ئێستا كۆمپانیای TWG تەنیا لە سەنگاپورەدا دەفرۆشێت.