كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی له تاران ده‌ستی پێكرد
ئێران، سعودیه، توركیا و پاكستان
كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی له تاران ده‌ستی پێكرد
ئەرسەلان عەبدوڵا
هه‌ریه‌كه له وه‌زیری به‌رگریی سعودیه، سوپاسالاری پاكستان و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی توركیا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و باس له ره‌وش ئاسایشی ناوچه‌كه و هێنانه‌دی رێككه‌وتن له نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێران، پاکستان، تورکیا و سعودیە بۆ تاوتوێکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و رێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەستیپێکردووە.
بەرپرسانی وڵاتانی سعودیە و تورکیا و پاکستان، كه له ناو هاوپه‌یمانی مه‌ككه‌دان، لە تاران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی ناوچەکە.
رائید قرملی بریكاری وەزیری دەرەوەی سعودیە له‌سه‌ر تۆڕی ئێكس پۆستێكی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لە کۆبوونەوەکاندا، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، شازادە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، جەنەڕاڵ عاسیم مونیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاکستان و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا بەشداری دەکەن.