زیاتر لە 4 تۆن سەوزە و میوە فرێدەدەن
گرانى نرخى کارەبا بەڕادەکانى عەلوەى سلێمانى کوژاندووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆی گرانی نرخی کارەبا رۆژانە نزیکەی چوار تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی فڕێ دەدرێت و ناتوانن ساردکەرەوەکانیان کار پێبکەن.
هەردی محەمەد، فرۆشیار لە عەلوەلى سلێمانى بە 964ـى وت،”بەهۆی گرانی یەکەی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکانیان کار پێبکەن و لە دوای مانەوەی سەوزە و میوە خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن”.
هەردى محەمەد لە یەک بار سێو بەقسەى خۆى نزیکەى 7 ملیۆن دینار زەرەرى کردووە.
باسی لەوەکرد، یەکەی کارەبا بە 156 دینارە و گەر کار بە ساردکەرەوەکە بکەن پارەیەکی زۆریان لەسەر دەکەوێت.
سەروەر عەلی،”سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوە بە 964 وت، رۆژانە نزیکەی چوار تۆن و سەوزە و میوە فڕێدەدرێت بەهۆی مانەوەیان و خراپ دەبن، تا بەرەو گەرما بچن ئەو رێژەیە زیاتر دەکات”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح