کارمەندانى هاتوچۆ فێرى ئاگر کوژاندنەوە دەکرێن
شۆفێرێکى تۆمەتبار دەستگیرکرا و جوتیارانى سەرگەڕان چاوەڕێى دروێنەن
964+
ژووری هەواڵ
له‌سه‌ر داوا و سكاڵاى پۆلیسی كه‌لار، شۆفێرێك ده‌ستگیركراوه، ده‌وترێت هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و رووداوه‌بووه كه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى چوار قوتابی و برینداربوونى ژماره‌یه‌كی دیكه.
گه‌نم و جۆى سنوورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان تا ئێستا دروێنه نه‌كراوه، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکى پەرلەمانى عێراق به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان سەردانی ئه‌م سنووره بكات.
كارمه‌ندانى پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین ته‌داره‌كى ئاگركوژاندنه‌وه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن به‌رگرى شارستانى راهێنانیان پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى فێری ئاگركوژاندنه‌وه بن.