منداڵێك له جامی پاسهوه پهڕی بێ ئهوهی شۆفێرهكه پێی بزانێت
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
لهناو پاسێكی گواستنهوهی قوتابیاندا منداڵێك لهجامهوه دهپهڕێته دهرهوهو دوای چوار كاتژمێر لهنهخۆشخانه گیان لهدهست دهدات.
کاتژمێر ١٢ـو نیوی نیوەڕۆی دوێنێ، دووی تشرینی یەکەم، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، راهین شاهین قوتابی پۆلی دووی بنەڕەتی لە قوتابخانەی پێشمەرگە لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە پارێزگای دهۆک، لە جامی ئۆتۆمبێلەکە کە لەجۆری مینی پاسی ١٤ نەفەرییە دەپەڕێت.
کەسوکاری راهین بە پەیامنێری میدیازانیان راگەیاند، شۆفیَری مینی پاسەکە نەیزانیوە کە راهین پەڕیوە، بۆیە بەردەوام بووە لە رۆیشتن و نەوەستاوە، کەسێکی خەڵکی قەسرۆک به ئۆتۆمبێلەکەی دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی قەسرۆک.
زیاتر وتی “بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، راهین گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، دوای چوار کاتژمێر مانەوەی لە نەخۆشخانەی دهۆک، گیانی لەدەستدا”.
مقەدەم شەمدین بەڕێوەبەری پۆلیسی قەسرۆک بە میدیازانی راگەیاند، شوفێرەکە دەستگیر کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە.
ناحیەی قەسرۆک دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای دهۆک و ٧٨کم لێیەوە دوورە، قەسرۆک لەرووی ئیدارییەوە سەر بە سنووری قەزای شێخانە لە پارێزگای دهۆکە.