وەری مەگرن و مەیکڕن

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ستیکەر دەکەین

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ، بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە”.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “خۆتان بە دوور بگرن، لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ، ئێمە مامەڵەی تاوانی لەگەڵ دەکەین”.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.2024، ماکوان عززەت، ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “وەزارەتی تەندروستی لە ژمارەیەک بڵاوکراوەدا، ئاگاداری دەدات بە هاوڵاتیان، خۆیان دڵنیا بکەنەوە لە بوونی ستیکەر و کۆدی کوالیتی کۆنتڕۆڵ دواتر دەرمان بکڕن”. بڵاوکراوەکان گەیشتووە بە 964 و ئاگاداری بە خەڵک دراوە لە بەرانبەر نەکڕینی دەرمانی بێ ستیکەر هۆشیار بن.

“دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، داوا دەکەین ئەگەر هاوڵاتیان بینیان بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و نەیکڕن و وەری نەگرن، یان هەواڵ بە تیمی چاودێری بدەن بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی راستەوخۆی کۆڕەک 07502356000 یان وەتسئەپی هەمان ژمارە”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

ئەو ئەندامەی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وتووە، “هەموو کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەکان ئاگادار کراونەتەوە، لەهەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت”.

فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر دوو کۆمپانیای بەداخستدا

فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر دوو کۆمپانیای بەداخستدا

دەرمانی خەستیی خوێن لە کفری بەردەستە

دەرمانی خەستیی خوێن لە کفری بەردەستە