964 بهدوایدادهچێت
هێرشكراوهته سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر؟
964+
وریا فەتاح
دهنگۆی ئهوه ههیه هێرشێك كرابێته سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر له چهمچەماڵ، قایمقام رەتى دەکاتەوە و ئاسایش دەڵێت ئاگادار نین.
هەر زوو 964 پەیوەندى بە رهمك رهمهزان، قایمقامى چەمچەماڵەوە کرد، ئەو رەتى کردەوە هیچ هێرشێک ئەنجام درابێت و وتى،”هیچ هێرشێك نهكراوهته سهر كۆرمۆر و ئهم دهنگۆیه راست نییه”.
لاى خۆیەوە عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـى وت،”تائێستا هیچ زانیارییەکم بەدەست نەگەیشتووە شتى وا هەبوو، ئەگەر شتێکى وا روویدا بوو ئاگادارتان دەکەمەوە”.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـى وت،”تائێستا هیچ زانیارییەکم بەدەست نەگەیشتووە شتى وا هەبوو، ئەگەر شتێکى وا روویدا بوو ئاگادارتان دەکەمەوە”.
دواى چەند خولەکێک، سەلام عەبدولخالق لە واتساپەوە نامەیەکى دیکەى ناردەوە و نوسى،”هیچ نەبووە”.
لەبارەى ئەو دەنگۆیەى کە گوایە درۆنێک بەسەر کێڵگەکەدا فڕیوە و تەقەى لێکراوە، سەلام عەبدولخالق بە هەمان وشە “هیچ نەبووە”، وەڵامى داینەوە.
کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی 26.4.2024 هێرشى درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە شەش کارمەند بەرکەوتن، چواریان گیانیان لە دەست دا و دوانیشیان بریندار بوون.