بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خۆپیشاندەڕێکی دیکە لە ئێران لەسێدارەدرا – وێنە؛ میدیای ئێران
دوو کەسیش لە ورمێ دەستگیر کران
بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خۆپیشاندەڕێکی دیکە لە ئێران لەسێدارەدرا
964+
شۆڕش قادری
بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خۆپیشاندەڕێکی دیکە لە ئێران لەسێدارەدرا و دوو کەسی دیکەش لە ورمێ دەستگیر کران.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21.4.2026 ئەمیر عەلی میرجەعفەری بەتۆمەتی ئاگردانی مزگەوتێکی تارانی پایتەخت لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی رابردوودا و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دراوە.
هاوکات لە شاری ورمێـی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس لەسەر تۆمارکردنی ڤیدیۆی شوێنی بۆردومانەکان و “هاوکاریکردنی دوژمن”، دەستگیر کراون.
دوێنێ دووشەممەش دوو کەسی دیکە بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە ئێران لەسێدارەدران.