دوێنێ شەو لە کوردستان و ناوچەکە چی روویدا؟

بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لێدوانی دژبەیەک لەسەر گەڕی دووەمی دانوستان دەدەن

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵناگرن تا ئەو کاتەی دەگەنە رێککەوتن یان بەتەواوەتی ئێران وێران دەبێت.

ترەمپ راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو (شەڕی 12 رۆژەی مانگی 6ـی ساڵی رابردوو) بنکەی ئەتۆمییەکانی ئێرانی بەتەواوەتی خاپوور کردووە، بۆیە بردنەدەرەوەی تۆزەکەی (ئەو بڕە ئەتۆمەی ماوە) پڕۆسەیەکی درێژخایەن دەبێت.

دوای ئەم هەڕەشانەی ترەمپ، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، “لەژێر سێبەری هەڕەشەدا دانوستان قبوڵ ناکەین و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بۆ خستنەڕووی کارتی نوێ لە مەیدانی شەڕ خۆمان ئامادە کردووە”.

شەمسولواعێزین ئەندامی دەستەی راگەیاندنی حکومەتی ئێران دەڵێت، تا ئێستا خۆیان بواردووە لە بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد و رابەرایەتی وڵاتەکەی پێیوایە، رەنگە فێڵێک هەبێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بەئامانجگرتنی شاندەکەیان.

رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، دوێنێ گەشتە ئاسمانییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی ئیمام و مێهرئاباد لە تاران دەستیپێکردووەتەوە و لە رۆژی شەممەشەوە 10 فڕۆکەخانەی ورمێ، کرماشان، ئابادان، شیراز، کرمان، رەشت، یەزد، زاهیدان، گورگان و بیرجەند دەکرێنەوە.

بەهۆی تەرزەبارینەکەی دوێنێ ئێوارە، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 35 کەس برینداربوون و 18 فیدەری کارەبا و دوو منارەی مزگەوتیش کەوتوون.

سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسومی کۆماریی رادەستی محەمەد سەمعان کەنعان کرد وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، نزار ئامێدی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەپێی دەستوور و رێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان بووە بۆ پاراستنی سەقامگیریی شارەکە.

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و بڕیارە سبەی ئەو بابەتە یەکلایی ببێتەوە.

شەوی رابردوو لە قەزای رزگاری تەقە لە ئەحمەدی حاجی عەلی سەرمایەداری کەلار و ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی و کەسێکی دیکە کرا و هەردووکیان برینداربوون، دوای چەند کاتژمێرێک تەقەکەرەکە خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد.

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی سەرەکی بەحرکە و لە سایدی گەڕانەوە بۆ هەولێر، بەدیاریکراوی لە بەردەم گوندی لوبنانی ژنێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.

"تەقە لە سەرمایەدارێکی کەلار کرا؛ ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانییە و بریندارە"

پاکستان

پاکستان "نیگەرانی"یەک وەکو کۆسپ لەبەردەم دانوستانەکان بە ترەمپ رادەگەیەنێت

تره‌مپ: هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران دانوستانه‌ ...

تره‌مپ: هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌