سێیەم وەزیرە

وەزیری کاری ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری کاری ئەمریکا لۆری چاڤێز دێریمەر دەستی لە کارکێشایەوە، بڕیارە بریکارەکەی شوێنی بگرێتەوە، ئەمەش سێیەم وەزیرە لە حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ دەست لە کار هەڵدەگرێت و هەرسێکیشیان ژن بوون.

ستیڤن چیونگ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، ” لۆری چاڤێز دێریمەر وەزیری کار دەستی لە کار کێشاوەتەوە بۆ ئەوەی پۆستێک لە کەرتی تایبەتدا بەدەست بهێنێت”.

بە دەستلەکارکێشانەوەی لۆری چاڤێز دێریمەر، دەبێتە سێیەم ئەندامی کابینەی حکومەت کە لە چەند هەفتەی رابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەجێبهێڵن.

کریستی نۆئێم لە مانگی ئاداری رابردوو لە پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دوورخرایەوە و دوای کەمتر لە مانگێک پام بۆندییش لە پۆستی وەزیری داد دوورخرایەوە.

لۆری چاڤێز دێریمەر لە مانگی ئاداری 2025 پۆستی وەزیری کاری گرتەئەستۆ دوای ئەوەی دوو ساڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کاری کرد.

لە حکومەتەکەی ترەمپدا هەروەها چەندین کەسی دیکە، لەناویاندا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسانی دیکە، دەستیان کێشاوەتەوە یان دوورخراونەتەوە.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەستلەکاردەکێشێت...

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەستلەکاردەکێشێتەوە