دوای دابینکردنی ئاسایش

دانەگاز: بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییبووتەوە و توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی 500 ملیۆن پێ سێجا تێدەپەڕێنێت.

کۆمپانیاکە راشیگەیاند، دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لەسەر بنەمای گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەکانی ھەرێم و بەغدایە کە لە ئێستادا پتەوتر کراون.

دانەگاز دەشڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکانی دەیانەوێت بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایش بۆ هەموو کارمەندان و دامەزراوەکانیان بەدیبهێنێت.

“ئێمە شانازی دەکەین بە خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکەین بە دابینکردنی سوتەمەنی کەم کاربۆن بۆ وێستگەکانی کارەبای ناوخۆیی و دابینکردنی پێداویستییەکانی غازی LPGـی هەرێمی کوردستانی عێراق”، دانەگاز وا دەڵێت.

دوای ئەوەی شەوی هەینی بە درۆنێک کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکرا و چوار کارمەندی یەمەنی گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی ئەو هێرشەوە 2500 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووەو لەرێگەی سەرچاوەکانی دیکەوە توانیویانە 1600 مێگاوات کارەبا دابین بکەن.

ئەو کات ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ی راگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان وەکو ژێرخان توانای بەرهەمهێانی نزیکەی 7000 مێگاوات کارەبای دەبێت، بەڵام لەبەر نەبوونی غازی پێویست بەر لەم هێرشەی سەر کۆرمۆر لە نێوان 3500 تا 4000 مێگاوات کارەبامان هەبووە.

کۆرمۆر دەست بەکار دەکاتەوە و هەورەبروسکەش زیانی گەیان...

کۆرمۆر دەست بەکار دەکاتەوە و هەورەبروسکەش زیانی گەیاند