کۆبوونەوە کرا
چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێرهوه دهرچوو
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ یهكشهممه كۆبوونهوهی لهگهڵ دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی قهیسهریی ههولێر كرد و دواتر چهند بڕیارێك دهرچوون.
پارێزگارى هەولێر، وهك له راگهیاندراوهكهی پارێزگادا هاتووه، “سهرهڕای نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر سووتانی بازاڕی قەیسەری و هاوخەمی لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە، ئاماژەى بەوەدا، وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر، لە ئێوە زیاتر دڵگران و خەمبارین بەو رووداوەى لە بازاڕى قەیسەرى هەولێر روویدا، لە هەولێر کار و کەسابەتى کاسبکاران لە سەروى هەموو شتێکەوەیە و دڵنیابن کە بە تەنیا جێتان ناهێڵین و ئەوەى لە تواناماندابێت درێغى لێناکەین.
دوای كۆبوونهوهكه ئهم بڕیارانه دهرچوون:یەکەم – دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە هۆکارى کارنەکردنى سیستمى جێگیرى ئاگرکوژێنەوەى بازاڕى قەیسەرى.
دووەم – پاککردنەوە و رێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە ڕووى هاوڵاتیاندا.
سێیەم – لەو شوێنەى بازاڕى قەیسەرى کە بە هۆى ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە زووترین کاتدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى ناوەوەى دوکانەکان و دەرەوە و کۆڵانەکان و سەقفى گشتیى بازاڕەکە.
چوارەم – چارەسەرکردنى سەرجەم کەموکوڕییەکانى ئاو و کارەباى بازاڕەکە.
پێنجەم – هەڵگرتنى سەرجەم سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسییانەی، کە دەبنە هۆکارى دروستبوونى رووداوى لەم شێوەیە، بە تایبەتى نەهێڵانى هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان، کە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنى ئاگرەکە بووە.
شەشەم – ئەو پاسەوانانەی بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون لەلایەن کۆمپانیایەکى تایبەتى سیکیوریتی، نامێنن و لە شوێنى ئەوان پاراستن و ئەمنیەتی بازاڕەکە بە پۆلیس سپێردرا.
حەوتەم – هەر دوکاندارێک کە کرێچى حکومەت بێت و لەو ئاگرکەوتنەوەكە زەرهر و زیانى پێگەیشتبێت، لە کرێى یەک ساڵى دوکانەکەى دەبەخشرێت.
هەشتەم – سەرجەم ئەو دوکاندارانەى کە لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون لە کرێى (6 مانگى) زبڵ و خاشاک و تابلۆى دوکانەکانیان دەبەخشرێن.
نۆیەم – سەرجەم ئەو دوکاندارانەى لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زیانیان پێگەیشت، بۆ ساڵى 2023 لە (50%) ى باج و بۆساڵى 2024 لە (100%) ى باج دەبەخشرێن.
دەیەم – هەر دوکاندارێک بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕى قەیسەرى زەرەرمەند بووبێت، دواى وەرگرتنى نووسراوى پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتیى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر، دەتوانێت لە وەرگرتنى قەرزى بێ قازانج لە “بانکى جیهان” بەپێى ڕێنماییەکانى بانکى ناوەندى بۆ ماوەى (24) تا (36) مانگ سوود مەندبێت.
یازدەیەم – هەر دوکاندارێک بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە، پارەى لە نێو دوکانەکەى (تەنیا دینارى عێراقى) سووتابێت و بەڵگەى پێویستى لە بەر دەست بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت هاوکارى دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەى لە بانکى ناوەندى لقى هەولێر.
له راگهیاندراوهكهی پارێزگای ههولێر له بارهی كۆبوونهوهكه ههروهها باسی ئهوه كراوه، “سەرجەم لایەنەکان راسپێردراون لەگەڵتاندابن لە نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئێوەش هەماهەنگى تیمەکان بن، لە ئەمڕۆوە دەست بکەن بە نۆژەنکردنەوەى دوکانەکانتان و دەست بە کار و کاسبی خۆتان بکەنەوە، دڵنیاشبن وەک پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرچى پێویست بێت درێغی لێناکەین”.
ئێوارهی 5.5.2024 ئاگرێكی گهوره له بازاڕی قهیسهریی ههولێر كهوتهوه و له ئهنجامدا 227 دوكان و 7 كۆگا سووتان، 132 كهسیش بریندار بوون، كه برینی ههموویان سووك بوو، هاوكات زهرهر و زیانهكان به ملیۆنان دۆلار دهخهملێندرێت.