یاریزانانی بایرن میونشن
تۆخێل دەگۆڕێت
كێ ده‌بێـته راهێنه‌ری بایرن میونشن؟
964+
ئەرسەلان عەبدووڵآ
هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، جارێکی دیکە هانز فلیك بكاته‌وه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، كه پێشتر مه‌شقی به‌و یانه‌یه كردووه.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه، بایرن گفتوگۆکانی لەگەڵ هانز فلیک دەستپێکردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه مه‌شقی تیپه‌كه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بایرن له به‌ده‌ستهێنانی راهێنه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی لیڤه‌ركوزن چابێ ئه‌لۆنزۆ بێهیوا بوو.
فلیک پێشتر لە ساڵانی 2019 تا 2021 راهێنەری یانه‌ی باڤاری بوو، كه چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی خولی ئه‌ڵمانیاشی بۆ به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردووش به‌ربژێر بوو بۆ مه‌شقی یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام ئه‌و كاره سه‌ری نه‌گرت.