هەواڵەکان
ئەمجارە بارهەڵگرەکان رێگەیان گرت و قەیسەرییش پاککرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
سڵاو، كێشه‌ی گرتنی رێگاكان له كوردستان له لایه‌ن شوفێرانی بارهه‌ڵگره‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى هەولێر بۆ خەباتیان داخست، وەک خۆیان دەڵێن، چاره‌یان نەماوە و هەموو رێگاکانیان بەڕوودا داخراوە.
شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى خەبات بۆ هەولێریان داخست
تیمه‌كانی ژینگه‌پارێزیی هه‌ولێر سوپرایزیان كرد و له بری 10 رۆژ، به سێ رۆژ کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر لە پاشماوەکەی سووتانەکەی کۆتایی پێهێنا.
کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری کۆتایی هات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر زوو پاككرایه‌وه و بڕیاریشه به‌م زووانه نۆژه‌ن بكرێته‌وه، كه‌چی له دهۆك ماوه‌ی 41 رۆژ بازاڕی چه‌ڵی سووتاوه و تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچی بۆ نه‌كراوه.