هەوای شارەکە پاکتر بووە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: رێژەی سەوزایی بۆ 23% بەرزبووەتەوە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا، شایى ئاوات، بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانی بە 964ـى رایگەیاند، دۆخی ژینگەی شارەکە بەرەو پێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

شایى ئاوات دەڵێت، “بەپێی ئامارەکان، رێژەی سەوزایی شاری سلێمانی گەیشتووەتە 23% لە کۆی 143 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، هاوکات هەموو پڕۆژە نوێیەکان پابەند کراون کە دەبێت 25%ی رووبەرەکەیان بۆ سەوزایی تەرخان بکەن”.

سەبارەت بە کوالیتی هەوا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە 750 مۆلیدە کوژاونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 112 هەزار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە ژینگەی شارەکەدا.

بەڕێوەبەری ژینگە، جەختی لە لێپێچینەوەی توند لەگەڵ کارگە سەرپێچیکارەکان کردەوە و سەبارەت بە نەمانى تەمە رەشەکەی سەر ئاسمانی سلێمانیش، بە متمانەوە وتی، “خۆزگە لە گۆیژەوە سەیری سلێمانیمان دەکرد، تا بزانن ئایا ئەو تەمە ماوە یان نا”، وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانیان لە پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەولێر؛ لە رۆژی ژینگەی شارەکەدا 7 تابلۆی هۆشیاری لە پار...

هەولێر؛ لە رۆژی ژینگەی شارەکەدا 7 تابلۆی هۆشیاری لە پارکەکان دانران