5 کیلۆمەتر لە سەنتەرى شارەوە دوورە

نزیکەى یەک ملیار دینار بۆ دروستکردنى دەروازەى دوزخورماتوو خەرج دەکرێت

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بۆ یەکەمین جارە، دەروازەی شار بۆ هەردوو بەشی باکو و باشوری قەزای دوزخورماتوو دروست دەکرێت و تێچووەکەشى 960 ملیۆن دینارە.

مەرعی رەشید، سەرۆکی شارەوانی خورماتوو بە 964ـی وت،”ماوەی هەفتەیەکە دەستیان بە دروستکردنی هەردوو دەروازەی باکور و باشورى قەزاکە کردووە کە بە شێوازێکی تەلارسازی دروست دەکرێت و بڕیارە لە ماوەى یەک ساڵدا تەواو بکرێت”.

درێژى هەر دەروازەیەکیان نۆ مەترە و 16 مەتریش پانن، کە هەریەکەیان پێنج کیلۆمەتر لەناوەندی قەزاکەوە دوورن.

قەزای دوزخورماتوو کە یەکێکە لە قەزا هەرە گەورەکانى عێراق، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینەو دەکەوێتە سەر رێکای کەرکووک – بەغدا، بەدوری 75کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشوری پارێزکای کەرکوک و  149 کیلۆ مەتریش  لە خۆرهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدینەوە دوورە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد