لە زانکۆی کۆیە
300 خوێندکار 300 نەمامیان چاند
فەرهاد حەسەن
لە زانکۆی کۆیە دەستپێشخەرییەکی ژینگەیی راگەیەندراوە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی، بۆ ئەمەش لە هەڵمەتێکدا 300 خوێندکار 300 نەمامیان چاند.
دەستپێشخەریی لە ژێر ناوی “نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە” بە پاڵپشتی دارای دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation ) بەڕێوەچوو و هەڵمەتی ئەمجارە لەلایەن خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانەوە ئەنجامدرا.
زانکۆی کۆیە لە رێکەوتی 19.10.2025 پاڵپشت بە کۆڵەگەی حەوتەمی پلانی ستراتیژی “زانکۆی سەوز” دەستپێشخەرییەکەی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 راگەیاندیاندبوو و ئەم 300 نامامەش لەڵایەن 300 خوێندکاری تازە وەرگیراو چێندران.
زانکۆی کۆیە بڵاویکردەوە، پرۆسەی چاندنی نامامەکان بەشێوەیەک بوو کە بە مەبەستی ئاگاداربوون و چاودێریکردنی نەمامەکە هەر خوێندکارێک کۆدێکی تایبەتی بەو نەمامەی چاندوویەتی پێدراوە.