"خۆیشم لە ئیشەکە بێزار بووم"

قەیرانی غاز لە سلێمانی ئیشی خۆی کرد و چوار نانی کرد بە هەزار دینار

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دواجار قەیرانی غاز لە سلێمانی خۆی نواند و چوار نانی کرد بە هەزار دینار.

بەشێک لە نانەواخانەکانی سلێمانی گونکەکانیان کەمێک گەورە کردووە و بە گونکی 145 گرامی چوار نان دەدەن بە هەزار دینار کە پێشتر شەش نان بەو نرخە بوو، بڕیارکەش کاتییە و بۆ رێگریکرن لە داخستنی نانەواخانەکان و دەربازبوون لەم دۆخە دەرکراوە.

محەمەد عومەر نانەوایە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “خۆیشم بێزاربووم لە ئیشەکە، لەبەر ئەوەی هەموو شتێک لەسەرمان گران بووە، هەر لە عەلاگەوە بگرە هەتا ئارد و غاز و پێداویستییەکانی دیکە”.

“لای ئێمە چوار نان بە هەزار دینارە، گونکەکانیشمان 140 بۆ 145 گرامە، بەڵام لە هەندێک شوێن شەش نان دەدەن بە هەزار دینار کە لەوێ گونکەکان 105 بۆ 110 گرامە”، محەمەد عومەر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە کەمی غاز و گرانبوونی ئارد، پێشتر فەردەیەک عەلاگەی کڕیوە بە 31 هەزار دینار بەڵام ئێستا بووە بە 54 هەزار دینار، وەک خۆی دەڵێت، ئەگەر وەزعەکە ئاسایی بووەوە و پێداویستییەکان هەرزان بوونەوە، ئەوانیش نرخی نان دادەبەزێننەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن

ساغکردنەوە.. لە سلێمانی نان هەرزان نەبووە

ساغکردنەوە.. لە سلێمانی نان هەرزان نەبووە