دزەیان کردبووە هەرێم
ئاسایشی سلێمانی: “حه‌وت تیرۆریستی داعشمان ده‌ستگیر كرد”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایش – سلێمانی ده‌ڵێت لە دوو چالاکیدا حه‌وت تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووه، كه دوو له‌وان پلەی ئەمیریان هەبووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، “لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ورد و چاودێریی بەردەوامی هێزەکانمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپه‌راسیۆنی سەرکەوتوودا لە 20.4 و 3.5.2024 حه‌وت تیرۆریستی (داعش) لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر بکەن، کە بە شێوەی نایاسایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاری پشتڕاستکراوی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیرکراوان، دەرکەوت سەرجەمیان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربوون و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە، یەکێک لە تیرۆریستانیش شارەزای بواری بۆمب (عبوات) بووە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش – سلێمانی، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “سەرجەم داواکراوان بە ماددەی (2)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.