قایمقامیەتی پیرمام. وێنە : سۆشیال میدیا
کێ داوای کرد؟
ناحیەی دارەشەکران خرایە قەزای پیرمام
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ناحیەی دارەشەکران بە فەرمانی وەزاری خرایە سەر سنووری قەزای پیرمام و لە قەزای خەبات جیاکرایەوە.
لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بڕیاردرابوو بە لکاندنی ناحیەی دارەشەکران بە قەزای پیرمامەوە.
حامید کاکەیی ، قایمقامی قەزای پیرمام بە 964ی وت، “چەند مانگێکە ئەم بڕیارە دراوە، بەڵام فەرمانی دەرچوونی هەندێک درەنگ کەوتبوو، هەفتەی رابردوو، بە فەرمی ناحیەی دارەشەکران بە قەزای پیرمامەوە لکێندرا، ئەمەش لەسەر ویست و خواستی هاوڵاتیانی سنوورەکە بوو.
ئەمەشی وت، ناحیەی بناری سەفین، تەواوی رێکارە فەرمییەکانی تەواو کراوە، تەنیا فەرمانی دەرچوونی ماوە، ئەویشیان یەکێک دەبێت لەو ناحیانەی سنووری قەزای پیرمام.
لە14.12.2023 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک گوند کرانە ناحیە و چەند ناحیەیەکیش بە قەزای پیرمامەوە لکێندران.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا