بووبە سیستمی ئەلیکترۆنی

لە نەخۆشاخانەی پیرمام کەس ناتوانێت سەرەبڕی بکات

964+

توانا نەقی

لە نەخۆشخانەی پیرمام سیستمێکی سەردەمیانەی تۆماری نەخۆش بۆ چارەسەر خراوەتە خزمەت هاوڵاتیان و بەپێی سیستمەکە هیچ نەخۆشێک ناتوانێت چیتر سەرەبڕی بکات.

ئێستا زۆربەی بەشەکانی ئەو نەخۆشاخانەیە سیستمەکەی بۆ دانراوە و سەرجەم پشکینیەکان و بینی دکتۆر بە ئەلیکترۆنی کراوە.

د.کامەران عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەزای پیرمام بە 964ـی وت، کە نەخۆش دێتە نەخۆشخانەکە یەکسەر پسولەیەکی بۆ دەبڕن و ناو و ژمارەی دەچێتە کۆمپیوتەرەوە و دواتر چاوەڕێ دەکات و لە شاشەیەکەوە ناوی خۆی دەبینێت هەرکاتێک سەرەی هات.

وتیشی، ئەمە بۆ بەشەکانی تریش وایە بەنمونە سەرجەم پشکنینەکان و سۆنەریش کە کردی نەخۆش بە وەرەقە پێی نادرێتەوە، بەڵکو بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی دەچیتەوە لای دکتۆر و نەخؤشەکە لای دکتۆر دەیبینێت.

ئەمە کارێکی زۆرباشە و چیتر سەرەبڕی و واسیتە نامێنێت کە نەخۆشێک پێش نەخۆشێکی دیکە بکەوێت و هەموو کەس بەبێ جیاوازی ئەبێت لە کاتی خۆیدا چاوی بە دکتۆر و بکەوێت و پشکنینەکان بکات، د.کامەران عومەر وای وت.

د.کامەران ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سیستمەکە پێویستیان بە کارمەندی زیاتر هەیە هەم ئەوەی پسولەکە دەبڕێت هەمێش ئەو کەسانەی کەلەسەر کۆمپیوتەرن و دەبێت تایپین و شارەزاییان لە کۆپیوتەر باش بێت.