کەرکوک

گوللەی وێڵ ژیانی لە کچێک سەندەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کچێک لە کاتی رۆیشتنی بۆ دوکانێکی ناو کۆڵانەکەیان لە کەرکوک گوللەی وێڵ بەری دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات.

ئێوارەی دوێنی سێشەممە 30.4.2024 لە کەرتی 55ـی گەڕەکی زەورای شاری کەرکوک کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە ناو گەڕەکەکەی خۆیان گولـلەی وێڵ بەر سەری دەکەوێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، ئێوارەی دوێنێ تەرمی کچێک رەوانەی هۆبەکەمان کرا و دەست بە پشکنینی کراوە و هێشتا راپۆرتی کۆتایی دەرنەچووە، بەڵام بە بپێ لێکۆڵینەوە سەرەتایەکانی نەهێشتنی تاوان گولـلەی وێڵ بەری کەوتووە  لەسەر روداوەکە تاکو ئێستا هیچ کەسێکیش دەستگیرنەکراوە.

کەرتی 55 سەر بە گەڕەکی زەورایە لە شاری کەرکوک و دەکەوێتە باشوری شارەکە و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی عەرەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گولـلەی وێڵ ژنێکی لە کەرکوک کوشت

گولـلەی وێڵ ژنێکی لە کەرکوک کوشت