بزانە داواى چى دەکەن

خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێکردەوە

964+ 

کامیار کەمال _پێنجوێن

جارێکى دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزانیەتیى هاوڵاتیانى پێنجوین دەستیپێکردەوە و داواى کارەبا و خزمەتگوزارى بۆ شارۆچکەکەیان دەکەن.

عوسمان رەشید کە دوکانى قەسابى هەیە، لەناو خۆپیشاندانەکەى پێنجوێنەوە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت: دەبێت حکومەت و لایەنى پەیوەندیدار بێن و گوێ لە داواکارییەکانمان بگرن، پێنجوێن خاوەنى دوو دەروازەیە ناکرێت بێ کارەبا و بێ خزمەتگوزارى بێت.

خۆپیشاندەران باس لەوە دەکەن، تا وەڵامیان نەدرێتەوە کۆتایى بە خۆپیشاندان نایەنن.

بریار بوو مانگی 11ی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەو بەڵێنانەی درا بە خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانی پێنجوێن ئەنجام نەدرا.

لە ساڵانى رابردووشدا دانیشتوانى پێنجوێن چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەتایبەت لە کێشەى پەیوەست بە کارەباى شارەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

له‌ پێنجوێن زه‌نگى خۆپیشاندان لێدرا و بڕیاره‌ سبه‌ى...

له‌ پێنجوێن زه‌نگى خۆپیشاندان لێدرا و بڕیاره‌ سبه‌ى بكرێت