پۆلیسی ژینگەی سلێمانی وا دەڵێت

پێنج کورە خەڵوزیان تێکدا و خاوەنەکەیان دەستگیرکرد

964+

فەهمی نەبی

پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 40 فەردە خەڵوز و کەسێکیشیان دەستگیرکردووە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە دوێنێوە کەسێک لەسەر دروستکردنی کورە خەڵوز دەستگیرکراوەو پێنج کورەش تێکدراوە کە ئەو کەسە بۆ دروستکردنی خەڵوز بەکاریدەهێنا.

هاوکات لە سنوری گوندی (عازەبان) مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی سیتەك سێ کورە خەڵوزیان تێکداوە و خاوەنەکەی لەو ناوە نەبووە.

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، هەر کەسێک دەستگیربکەین، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە دادگا بڕیاردەدات چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە بکات.

لەسەر کورە خەڵوز دوو کەس دەستگیرکران

لەسەر کورە خەڵوز دوو کەس دەستگیرکران