ئەوەی کاری کردووە پزیشک نەبووە

لە هەولێر نۆرینگەیەکی پزیشکی جوانکاری داخرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری هەولێر نۆرینگەیەکی جوانکاری داخرا و سەندیکای پزیشکانی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی کاری تێدا کردووە پزیشک نەبووە.

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024 بڵاویکردووەتەوە، داخستنی نۆرینگەکە بەهۆی پابەند نەبوون بووە بە رێنماییە پزیشکییەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، “لە نۆرینگەکە کەسێک خۆی بە پزیشک ناساندبوو لە کاتێکدا پزیشک نەبووە و کاری پزیشکی جوانکاری بۆتۆکس و فیلەری ئەنجام دەدا”.

‎لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر نۆرینگەکە داخرا و ئەو کەسەی کاری پزیشکی ئەنجامدابوو سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا و رەوانەی دادگا کرا لە لایەن سەندیکای پزیشکانەوە”.

له‌ هه‌ولێر پزیشكێكی ساخته‌ى جوانكارى ده‌ستگیركرا

له‌ هه‌ولێر پزیشكێكی ساخته‌ى جوانكارى ده‌ستگیركرا